٣ ئەسیری داگیرکەر رادەستی خاچی سوور کران
![٣ ئەسیری داگیرکەر رادەستی خاچی سوور کران ٣ ئەسیری داگیرکەر رادەستی خاچی سوور کران](/img/NewsGallery/2025/2/8/441563/FeaturedImage/59384076-7eea-4a98-809f-44a2c0266b6b.webp)
لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ٣ ئەسیری داگیرکەر رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کران.
مەراسیمی رادەستکردنی ئەسیرەکانی داگیرکەر لە شاری دەیر بەلەح بەڕێوەچوو. دوای تەواوبوونی رێکارەکانی فەرمی ئەسیرە داگیرکەرەکان رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کران.
ئەسیرەکان باسیان لەوە کرد کە کەتائیبی قەسام زۆر بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ کردوون و بانگێشتی نەتانیاهۆیان کرد کە کۆتایی بە شەڕ بهێنێت.
ئەسیرەکان داوایان کرد کە کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت و دانوستانەکان بەردەوام بن.
ئێستا چاوەڕوان دەکرێت لە بەرامبەر ٣ ئەسیری داگیرکەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٨٣ ئەسیری فەلەستینی ئازاد بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ١٨١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٣٨ کەس.
دەزگای ئافادی تورکیا راگەیاند، لە دەریای ئیجە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ رووی دا.
ئەمریکا، فرۆشتنی مووشەک، بۆمب و تەقەمەنی بە بەهای ٧.٤ ملیار دۆلار بە سەهیۆنی داگیرکەر پەسەند کرد.